Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە KDP.infoـوە وردەکاریی قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بزانە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە و سەدان هەزار دار دەچێندرێن، هاوکات ئاشکراشی کرد کە لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی دەست پێ دەکات.

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''کارکردن لە قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەپێی پلان بەردەوامە. بەشی یەکەمی ئەم قۆناغە لە کۆتاییدایە و بڕیارە سەدان هەزار داری زەیتوون و فستەق بچێندرێن. ئەمە پڕۆژەیەکی زۆر ستراتیژییە و سیمایەکی زۆر جوان و ژینگەیەکی تەندروست بە هەولێر دەبەخشێت.

سەبارەت بە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی، سەرۆکی شارەوانی گوتی، ''تاوەکو ئێستا ناوی ٨٢ هەزار فەرمانبەر و سوودمەند بۆ ئێمە گەڕاوەتەوە. لە شەش قۆناغی ڕابردوودا ٣٨ هەزار پارچە زەوی دابەش کراون و تیمەکانمان سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغی حەوتەم ڕابگەیەنین.

کارزان هادی جەختیشی کردەوە، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە، زەوییەکانیان وەردەگرن.

 

بڵند ئیبراهیم