Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەتروشی لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ١١ـی مانگ زانیاری بە KDP.info دەدات

بەغدا-KDP.info- فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان کە بڕیاربوو تایبەت بێت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بەڕێوەناچێت و بۆ کاتێکی تر دواخراوە.

فەرهاد ئەتروشی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەک لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام بدات، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجام نادرێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، پاش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان، بڕیار دراوە ڕۆژی ١١ـی نیسان کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام بدرێت.

 

بڵند ئیبراهیم