Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی جەوهەر قەهار گەڵاڵی باوکی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی جەوهەر قەهار گەڵاڵی باوکی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری هەولێر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە تێکۆشەرەیان ببەخشێت.