Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نامه‌یه‌كى لە شای ئوردنەوە پێگەیشت

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/3/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامه‌یه‌كى لە خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسێن، شای شانشینی ئوردنی هاشمییەوە پێگەیشت.

لە نامه‌كه‌یدا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆى و شانشینى ئوردنى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى شه‌هیدانى هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ى 24ى ئه‌م مانگه‌ى سه‌ر سۆران كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست.

خاوه‌نشكۆ شای ئوردن هەروەها بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک به‌ ئامانج گرت، هەروەها جه‌ختى لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە.