Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە فەرمانگەی میدیاو زانیارییەوە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن

ھەولێر-KDP.info-  فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێنوێنی بۆ ڕووماڵی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی سڤیل بڵاو دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، لەپێناو گەیاندنی پەیامێکی پیشەیی و نیشاندانی تاوانە مرۆییەکان لە هەرێمی کوردستان بە جیهان، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕێکار و ڕێنوێنی بۆ ڕووماڵکردنی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی سڤیل بڵاو دەکاتەوە.

لە راگەیاندراوەکەیاندا ھاتووە، "بەپێی ڕێکارەکە، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕە هەواڵییەکان دەکەین، کە ئارەزووی ڕووماڵکردن دەکەن، تیمەکانیان لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری تۆمار بکەن و ڕەزامەندیی پێشوەختە بۆ ڕووماڵکردن وەربگرن."