هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم کارە بە ئامانجگرتنی تەواوی خەڵکی هەرێم و عێراقە، هاوکات داوای دۆزینەوە و سزادانی یاسایی ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەکات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان:
به توندی سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجگرتنی ماڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م و ئه‌مه وه‌ك به ئامانجگرتنی ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه و بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانییه‌ی له هه‌رێم هه‌یه.
هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نیه له‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستا ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه كه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌ی له به‌دیهێنانی هه‌یه ئه‌ویش به شایه‌تی ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه. داواكارین له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به زووترین كات به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه و لێپێچینه‌وه‌و راده‌ستكردنیان بۆ دادگا و به‌سزاگه‌یاندنیان به پێی یاسا.
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان