هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (حاجی سەلیم عەزیز هەوارەبەرزەیی)، هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو ڕادەگەیەنێت و کۆچی دوایی ناوبراو بە خەسارەت دەزانێت.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی سەلیم عەزیز هەوارەبەرزەیی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (حاجی سەلیم عەزیز هەوارەبەرزەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی ئاداری ٢٠٢٦