Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/3/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی بەڕێز هاکان فیدان و هەڵوێستی تورکیای بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئارامی کردەوە.