Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لایەنە سیاسییەکانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن

هەولێر-KDP.info- پاش هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر شاری دهۆک و بەئامانجگرتنی شوێنی حەوانەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە پارت و بزووتنەوە سیاسییەکانی کوردستان و تورکمان، لە ڕاگەیێندراوی جیادا بە توندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان کرد و داوایان لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک بۆ گرووپە لە یاسادەرچووەکان دابنێن.

ئەمەش دەقی ڕاگەیێندراوەکانی لایەنەکانە:

به ناوی خواى گەورە و میهرەبان 

بە توندی ئیدانه و سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک.

داوا له حكوومەتی عێراق و لایەنە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان دەکەین،  ڕێکارە یاسایی و ئوسوڵییەکان بگرنەبەر چونکە ئەم دەستدرێژی و هێرشەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم هێرشێکە بۆ سەروەری هەرێم و تێکدانى سەقامگیری و ئاشتی و پێکەوەژیانە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

 

محمد سعدالدین ئیلخانی

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانى توركمان

-----------------------------------

بەیاننامەیەک لە عبدالقادر بازرگان سەرۆکی  پارتی چاکسازی تورکمانەوە.

 

بەتوندترین شێوە ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک دەکەین، کە سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێکی نەبووە، وەک پارتی چاکسازی تورکمان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لەو ھێرشە بێ پاساوانەی گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچوەکان دەڕوانین و سەرکۆنەی دەکەین. 

داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كارى جدى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشانه‌ بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه‌ نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته‌ سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریى هەرێمی کوردستان و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان، ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە لەق ببێت.

 

      عبدالقادر بازرگان 

سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان

---------------------------------

هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكەین

ڕۆژی شەممە ڕێككەوتی 38/3/2026 لە شاری دهۆك هێرشی ترسنۆكانە كرایە سەر ماڵی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئێمە لەبزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بەتووندی سەركۆنەی ئەو هێرشە و هەرجۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەرهەرێمی كوردستان دەكەین، هەرێمی كوردستان بەشێك نییە لەشەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و بەم هەوڵە بێ پاساوانە هەرگیز ناخزێتە نێو هاوكێشەیەك لە بەرژەوەندی گەلەكەی نەبێ، حكوومەتی عێراق دەبێ بەبێ دوودڵی سزای ئەو گرووپ و میلیشیایانە بدات و كاتی دانانی سنوورە بۆیان كە بوونەتە مایەی مەترسییەكی راستەقینە بۆسەر تەواوی گەلانی عێراق.

جارێكی دیكە ئیدانەی هێرشەكە دەكەینەوە و هەمیشە لەپاڵ گەل و هەرێمەكەمان دەوەستین.

مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان 

-----------------------------------------

راگەیێندراوێک  لە مەکتەبی سیاسی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان

جەماوەری بەشەرەفی کوردستان....

زۆر بەداخەوە دیسان دوژمنانی کوردستان و بەکرێگیراوان و تیرۆریستانی داخ لە دڵ لەشاری دهۆک هێرشیان کردە سەر ماڵی بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

ئێمە لە پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆیستیە ئیدانە دەکەین و هیوادارین حکوومەتی فیدراڵ بە ئەرکی یاسایی و ئەمنی خۆی هەڵسێت و بە زوترین کات ناسنامەی ئەو بەکرێگیراوانە ئاشکرا بکات و بەسزای یاسایی خۆیان بگەن، وەبیر هەموو لایەکیشی دەهێنینەوە جورئەت کردن بۆ هێرش کردنە سەر ماڵی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە و بێگومان گەلی کوردستان چیتر ناتوانێت تا سەر قبوڵی ئەو دەستدرێژیانە بکات کە هەر ڕۆژە و بەشێوازێک و بەبیانوی جیاواز ئەنجام دەدرێن .. لای هەمووانیش ئاشکرایە کە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان هەمیشە ویستویەتی لەو شەڕەی ناوچەکەی گرتۆتەوە هەرێمی کوردستان بە بێلایەنی بمێنێتەوە بەتایبەتی هەڵوێست و هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە هەمیشە فاکتەر و سەقامگیری و ئاشتی و کۆکەرەوەی لایەنە ناکۆکەکان بووە لە ناوچەکەدا..

دووبارە تەئکید لە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە بۆ پشتگیری بەردەوامی سەرکردایەتی سیاسی گەلەکەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزاوە شەرعیەکانی

مەکتەبی سیاسی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان

-----------------------------------------------

هێرشكردنە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكەین

ڕۆژی شەممە ڕێككەوتی 28/3/2026 لە شاری دهۆك هێرشی ترسنۆكانە كرایە سەر ماڵی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئێمە لەبزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بەتووندی سەركۆنەی ئەو هێرشە و هەرجۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەرهەرێمی كوردستان دەكەین، هەرێمی كوردستان بەشێك نییە لەشەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و بەم هەوڵە بێ پاساوانە هەرگیز ناخزێتە نێو هاوكێشەیەك لە بەرژەوەندی گەلەكەی نەبێ، حكوومەتی عێراق دەبێ بەبێ دوودڵی سزای ئەو گرووپ و میلیشیایانە بدات و كاتی دانانی سنوورە بۆیان كە بوونەتە مایەی مەترسییەكی ڕاستەقینە بۆسەر تەواوی گەلانی عێراق.

جارێكی دیكە ئیدانەی هێرشەكە دەكەینەوە و هەمیشە لەپاڵ گەل و هەرێمەكەمان دەوەستین.

 

مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان 

------------------------------------------

راگەیاندراوێک  لە مەکتەبی سیاسی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان

جەماوەری بەشەرەفی کوردستان....

وەک هەموو لایەک ئاگادارن لەسەرەتای هەڵگیرسانی ئەو شەڕەی ناوچەکەی گرتۆتەوە هەرێمی کوردستان هەڵوێستی بێلایەنی و ئاشتیخوازانەی خۆی پەیڕەو کردووە و هەموو کاتێک لەهەوڵی ئەوەدابووە کوردستان و خەڵکەکەی لەو شەڕەدا بەدوور بگرێت. هەرچەندە هەر لەسەرەتاوە و بەشێوازێکی بەردەوام هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و کە دواترینیان هێرشی موشەکی بالیستی ئێران بوو بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگەی قارەمان و رۆڵەی بەوەفای گەلەکەمان..

ئێمە لە پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان بە توندی ئەو هێرشانە ئیدانە دەکەین و ئەوکردەوە نامرۆڤانە و غەدرکارانە سەرەتایەکی ترسناکن لە فراوان بوونی جەنگەکە و ڕێزنەگرتن لە هەموو ئاکارێکی مرۆڤایەتی و دراوسێیەتیە. هەروەها بۆ هەموولایەکی دووپات دەکەینەوە کە وەک هەمیشە پاڵپشتی سەرکردایەتی سیاسی گەلەکەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانین. لە خوای گەورەش داواکارین گیانی شەهیدە قارەمانەکانمان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای بە پەلەش بۆ بریندارەکان بنێرێت

 

مەکتەبی سیاسی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان

------------------------------------------------

بەناوی خوای بەخشندەی میهیرەبان  

بەداخەوە ژمارەیەک گرووپی یاخی و هێزی شەڕانگێز ماوەیەکە هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن، ئەمرۆش   لە کردەیەکی تیرۆرستیدا ماڵی بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان لە دهۆک بە ئامانج گرت.

ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان،  زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەوکردەوە نامرۆڤانەیە دەکەین، بەڕێز کاک نێچیرڤان کەسایەتیەکی فەرمی و ئاشتی خوازە و لەهەموو قۆناغەجیاجیاکاندا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بەر قەراری ئاشتی و ئارامی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی، هیوادارین حکوومەتی عێراقی ڕێکاری یاسایی پێویست بگرنەبەر لە دژی ئەو گرووپ ولایەنە یاخیانە و سنوورێکیان بۆدابنێن.

 

ووتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان