هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و هونەرمەند و دەرهێنەری ناسراوی کورد (مەهدی ئومێد) پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و هونەرمەند و دەرهێنەری ناسراوی بواری سینەما، خوالێخۆشبوو (مەهدی ئومێد)ـمان بیست.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی هونەرمەندان و دۆستان و ئازیزان و خزمان، ببێتە مایەی سەبووری و خەم و پەژارەتان کەم بکاتەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی ئاداری ٢٠٢٦