هەولێر-KDP.info- دوێنێ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٦/٣/٢٦ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوبەشی لە نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان پێگەیشت.
تیایدا هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ ئه‌و هێرشە مووشەکییە ده‌ربڕیوه كه به‌ره‌به‌یانى سێشەممە ٢٠٢٦/٣/٢٤ كرایه سه‌ر ناوچەی سۆران و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون.
نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا سەرەخۆشیی قووڵیان ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەی ئەو شەش پێشمەرگە قارەمانە کردووە کە لە هێرشەکەدا شەهید بوون و هیوای چاکبوونەوەیان بۆ برینداران خواستووە.
لە پەیامەکەدا كه كۆپییه‌كیشى ئاراسته‌ى به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكوه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها نیگەرانیی قووڵی خۆیان نیشان داوە بەرامبەر بەو هێرشانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا كراونه‌ته سەر هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییی پەیامەکەدا، هاوسۆزیی خۆیان و وڵاتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە و جەختیان لە پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردووەتەوە.