Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پرسنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌برى حه‌فزوڵڵا نێروه‌یى، تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرین، راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو سه‌برى حه‌فزوڵڵا نێروه‌یى، تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرین، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

خوالێخۆشبوو، ته‌مه‌نێكى زۆرى به‌ پێشمه‌رگایه‌تى و خزمه‌تكردن به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان