زاخۆ-KDP. info- مەترانییەتی کلدانی لە زاخۆ، لە بروسکەیەکی هاوخەمیدا بۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ شەهیدبوون و برینداربوونی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر دەربڕی.
دەقی بروسکەکە:
بۆ/ جەنابی كاك مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانى بەڕێز
م/ بروسکەی سەرەخۆشی
مەترانیەتی زاخۆ بۆ کلدان، سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەولێر، و سەرجەم ئەندامان و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە پای ئەو قوربانیانەی پێشکەشی دەکەن لە پێناو پاراستنی خاکەکەمان و هاووڵاتیانمان.
لە خودای گەورە داواکارین، قوربانییەکان بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات، و ناوچەکەمان و وڵاتمان لە هەموو زیان و بەڵایەک بپارێزێت.
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنەکانی قیامەت و تێپەڕبوون (الفصح)ى پیرۆز، داواکارین ئاسایش و ئاشتی باڵ بکێشێت بەسەر وڵاتمان و هەموو جیهاندا.
هەمیشە لەژێر پارێزگاری خودای مەزن دابن،
مەتران فێلیکس سەعید شابی
مەترانی ئەبڕەشیەیی زاخۆ بۆ کلدان