Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ماڵپەڕی KDP پێشبینیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و بارینی تەزرە بڵاودەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات کە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و لە سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئاداری ٢٠٢٦، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە هەندێک کاتدا لەگەڵ تەزرە و هەورەتریشقە دەبارێت. لە کاتەکانی شەودا، ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە دەکرێت. هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بەفرێکی کەم دەبارێت.

خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠ – ٢٠) کم/ک، بەڵام لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥ کم/ک، ئاراستەکەشی بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی

پیرمام: 11 پلەی سیلیزی

سۆران: 12 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی

دهۆک: 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی

بۆ سبەی هەینی 27ی ئاداری 2026، ئاسمانی هەرێم بە تەواوی هەور دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارەدا، ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت، جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کە دابارین تێیاندا بەردەوام دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، 1 تا 3 پلە نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی:

هەولێر: 12 پلەی سیلیزی

پیرمام: 9 پلەی سیلیزی

سۆران: 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی

دهۆک: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی