Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شای ئوردن سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن پێگەیشت بۆ شەھیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە ھێرشی مووشەکی ئێرانی.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامە سەرەخۆشییەکەی شای ئوردنە:-

جەنابی مەسروور بارزانی خوا بیپارێزێت
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق:

سڵاوی خواتان لێ بێت،

بە خەمێکی زۆرەوە، ھەواڵی شەھیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەم بە ھۆی دوو ھێرشی مووشەکی ئێرانی بیست.

بە ناوی خۆم و گەل و حکوومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم، گیانیان بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی ھەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

إنا للە وإنا إلیە راجعون.

براتان:
عەبدوڵای دووەم کوڕی حوسەین
شای شانشینی ئوردن
عەممان