Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی نوێی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پێشمەرگە شەهیدەکان

سۆران-KDP.info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی ئەو شەش پێشمەرگە شەهیدە دەکات، کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی پێرێ شەوی سەر هێزی پێشمەرگە، شەهید بوون.

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: "ئەوانە شەهیدی غەدر و خیانەتن و بەبێ هۆکار شەهید بوون." هاوکات وتیشی: "وڵاتانی جیهان پشتیوانی خویان بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەربڕیووە."

راشیگەیاند کە خوێنی شەهیدانمان بەفیرۆ ناچێت، هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی کوردستان دەیکەین و، سەرەخۆشی لە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم.