Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی دەڤەری 1 بۆ ڕای گشتی

هەولێر-KDP.info- فەرماندەیی دەڤەری 1 ڕایگەیاند، پاشنیوەشەوی ڕابردوو بارەگاکانی  فیرقەی 7 لە سنووری پارێزگای هەولێر بە دوو هێرشی مووشەکیی جیاواز کرانە ئامانج.

رۆژی سێشەممە 24ـی ئادار، فەرماندەیی دەڤەری 1 لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاری هێرشەکانی سەر بارەگاکانی فیرقەی 7ـی بڵاو کردەوە، هێرشی یەکەم کاتژمێر 1:50ـی پاشنیوەشەو بووە و تێیدا پێنج مووشەک ئاراستەی بارەگای فیرقەکە کراون و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کاتژمێرێک دوای هێرشی یەکەم  و لە کاتژمێر 2:50ـی پاشنیوەشەو، جارێکی دیکە بە مووشەکێک هێرش کرایە سەر سنووری گوندی کەڵەکین لە نزیک بارەگای فیرقەکە.

فەرماندەیی دەڤەری 1 دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودان و لێکۆڵینەوەی لە سەرچاوەی هێرشەکان بەردەوامە.