ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (خدر حەمەد خدر) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو(خدر حەمەد خدر)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری سەنگەسەر خوالێخۆشبوو (خدر حەمەد خدر) ناسراو بە (خدر مامەش) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی ئاداری ٢٠٢٦