ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان قەیرانی ئابووری لەسەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێگەدان بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیایان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆز مایکڵ واڵتز نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
مەسروور بارزانی و مایکڵ واڵتز گفتوگۆیان لەبارەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری لەسەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێگەدان بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا کرد، وەک ھەنگاوێک بۆ یارمەتیدان و کەمکردنەوەی بارگرانی دۆخی دارایی.
ھەروەھا ھەردوولا جەختیان لە گرنگی بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان کردەوە.