Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2026/3/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزه‌وه‌، په‌یامێكى پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوه‌ پێگه‌یشت.

تیایدا وێڕای دەربڕینی گەرمترین پیرۆزبایی، نەورۆزی وەک سیمبۆلی خێر و ئومێد و ڕەگەزێکی سەرەکیی کولتووری هاوبەش لە ناوچەکەدا وەسف کردووە. هه‌روه‌ها هیوای خواستووە کە نەورۆز ببێتە مایەی بەهێزکردنی دۆستایەتی و تەبایی و پاراستنی بەها هاوبەشەکان.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا، به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ناوچەکە کردووە کە ڕووبەڕووی زیادبوونی ئاڵنگارییەکان بووەتەوە و هیوای خواستووە ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.

لە کۆتاییی پەیامەکەیدا، به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سڵاوی دڵسۆزانەی ئاراستەی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و خه‌ڵكى هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیی بۆ خواستوون.