ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنانەی ئاراستەی موسوڵمانان و خەڵکی کوردستان کرد و ھیوای خواست خوای گەورە ھەموو لایەک بپارێزێت و، ئەم مانگە پیرۆزە و جەژنەکەی بە خێر و خۆشییەوە بەسەرتاندا بھێنێتەوە.
دەقی پەیامەکەی فازڵ میرانی.
بسم اللە الرحمن الرحیم
قُلْ بِفَچْلِ اللَّەِ ۆبِرَحْمَتِەِ فَبِژَٰلِکَ فَلْێفْرَحُوا ەُۆ خَیْرٌ مِّمَّا ێجْمَعُونَ.
صدق اللە العڤیم.
خوشکان و برایانی بەڕێز، ڕۆڵە ئازیزەکانی ئوممەتی ئیسلام و گەلەکەمان لە کوردستانی ئازاد و لە عێراق و سەرانسەری جیھان.
سەرەڕای ھەموو ئەو ئالنگارییە سیاسی و ئەمنی و سەربازییانەی کە پێیدا تێدەپەڕین، کە تێیدا کەسانی خێرەومەند و دڵسۆز بە کردار و گوفتار پەرۆشیی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی فەرزەکانی خوای مەزن و باڵادەست سەلماند، بە ئارامگرییەوە کار و کردەوەکانیان لە ڕۆژووگرتن و خوداپەرستی و کاروباری ژیاندا تەنیا لەپێناو ڕەزامەندیی خوای گەورە ئەنجام دا.
پیرۆزبایی ئەم جەژنە پیرۆزەتان لێدەکەم، لە خوای گەورە و میھرەبان داواکارم، کە بە باشترین شێوە پەرستشەکانی ئێوە و ئێمەش قبووڵ کردبێت، کە بێگومان ھەر ئەو وەڵامدەرەوەی نزاکانە.
خوشکان و برایانی ئازیزم.
گەلەکەمان کە بەناو سەختی و ئالنگارییەکاندا تێپەڕیوە، جەوھەرە ڕەسەنەکەی خۆی لە پێکەوەژیانی برایانەدا سەلماندووە، ھەروەھا لەخەباتیدا بۆ چەسپاندنی ئاشتی، بە ئارامگرییەوە باجی پێداگری لەسەر بنەماکانی داوە و قوربانیی گەورەی پێشکەش کردووە و، بەتەواوییش ھۆشیارە بە مافی خۆی بۆ ژیان، ئەوا بێگومان ئەم گەلە مایەی شانازییەکی گەورەیە بۆ نەتەوەکەمان، ھەروەھا پشتیوان و پەناگەیەکە بۆ ئێمە و بۆ سەرجەم ئازادیخوازانی جیھان.
کار و نزامان ئەوەیە خوای گەورە سەرکەوتوومان بکات لە ھەوڵەکانی سەرکردایەتیمان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان بە گەل و خاکەوە و، پاراستنی سەرانسەری عێراق لە خلیسکانە ناو ململانێیەکی سەخت و وێرانکەرەوە.
خوای گەورە ھەموو لایەک بپارێزێت و، ئەم مانگە پیرۆزە و جەژنەکەی بە خێر و خۆشییەوە بەسەرتاندا بھێنێتەوە.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
مانگی شەوالی ١٤٤٧ کۆچی