Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی لە پەیامی جەژندا: خودای مەزن کوردستان بپارێزێت و ئارامی باڵ بکێشێت بەسەر جیهاندا

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات. هاوکات ئومێدەوارە جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم.

دەشڵێت: ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەکی قبووڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

لە کۆتایی پەیامەکەی مەسروور بارزانیدا هاتووە، جەژنی رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت.