Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سروە ڕەسوڵ بۆ KDP.info: کێشەی ئەو ھاووڵاتییانەی گیریان خواردبوو چارەسەر کرا

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای داخستنی فرۆکەخانەکان، توانرا کێشەی ئەو کەسانەی گیریان خواردبوو لە ناوخۆی ھەرێم و دەرەوە چارەسەر بکرێت و بگەڕێنەوە.

سروە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "دوای داخستنی فڕۆکەخانەکان خەڵکێک لە ھەرێمی کوردستان ھەبوون دەیانویست بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، لە دەرەوەش خەڵکی خۆمان ھەبوو دەیانویست بگەڕێنەوە، ئێمە لەڕێگەی دوو ژمارە تەلەفۆن فۆڕم و ھێڵی گەرممان ڕاگەیاند، ھەزار و 634حاڵەت تۆمارکران، سەرەتا لۆدێکی زۆر لەسەر ھێڵە گەرمەکان ھەبوو، ئێستا لۆدی لەسەر نەماوە و تەنیا شەش حاڵەت ماون چارەسەر بکرێن، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر خەتین لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ئەوانیش بگەڕێنەوە."

سروە ڕەسوڵ گوتیشی "ئەو ھاووڵاتییانەی لە دەرەوە بوون لە وڵاتی ئیمارات، لوبنان، ئەورپا، ھیندستان، سین و تایلەند و زۆر وڵاتی بوون، توننیمان لە وڵاتی تورکیا ڕەزامەندی وەرگرین لە سنووری ئەوان ڤیزەیان بۆ لێبدرێت، لەبەر ئەوەی ئەوانەی ئیقامەیان ھەیە و ڤیزەی شنگنیان ھەیە دەتوانن B ڤیزە بە ئۆنلاین وەرگرن، بەڵام ئەوانەی دیکە ناتوانن لەڕێگەی وشکانی ڤیزە وەرگرن، بۆیە وامانکرد ئەوان لە سنوور ڤیزەیان بۆ لێبدرێت و ڕەزامەندی وڵاتی تورکیا وەرگیرا، کە نزیکەی 400 کەس بەو شێوەیە گەڕانەوە، توانرا ئەو گرفتەی ھەبوو چارەسەر بکرێت."

بڵند ئیبراھیم