Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (ئارام جەباری) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەهدی ئەحمەد مامە جەباری) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

*دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ هەڤاڵی بەڕێز (ئارام جەباری)*

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (مەهدی ئەحمەد مامە جەباری) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی  خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان                                       

   ١٨ئاداری ۲۰۲٦