Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بریندار حەیدەر باسی پلانی ئیدارەی دھۆک بۆ جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز دەکات

دھۆک -KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆک دەڵێت "وەکو ئیدارەی پارێزگای دھۆک ئامادەکاری تەواومان کردوە بۆ جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، بەرنامەیەکی تایبەتیش دانراوە بۆ پێدانی کارەبای موەلیدە بە ھاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژن و دوای جەژنیش."

بریندار حەیدەر، قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "بۆ جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ پلانێکی زۆر باش و تۆکمەمان داناوە، هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕاسپێردراون و لەڕووی ئەمنی و ئیداری ئامادەکارییان کردووە، ئەمساڵ بەپێی پێشبینییەکان باران دەبارێت، چاوەڕێ دەکرێت ھاتنی گەشتیاران کەم بێت بەھۆی ئەم بارودۆخەی ھەیە، ئەگەرنا ئێمە ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران، ئەگەر سەردانی پارێزگای دھۆک بکەن."
بریندار حەیدەر گوتیشی "بۆ نەورۆزیش، گردبوونەوەی گەورە ناکرێت و مەراسیمی فەرمیی نابێت، بەڵام لە ھەموو شوێنەکان ئاگری نەورۆز ھەڵدەکرێت و یادی نەورۆز دەکرێتەوە، بۆ پێدانی کارەباش بۆ ڕۆژانی جەژن و دوای جەژنیش پلانێک بۆ پێدانی کارەبای موەلیدە دانراوە، بۆ ئەوەی کارەبا بە ھاووڵاتییان بدرێت و لە کەشێکی ھێمن و ئارام جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز بەڕێبکەن."

بڵند ئیبراھیم