Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نا ئاساییەی رووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی ئەرکی ھەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا لە زووترین کات دا، رێگە بدەین نەوت لە رێگەی بۆریی ھەرێمی کوردستاندا بڕوات.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی ھەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا کە لە زووترین کات دا، ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی ھەرێمی کوردستاندا بڕوات.

ھاوکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە پەلە ئەو ڕێگرییانەی خراوەتە سەر ھاوردە و جووڵەی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان ھەڵبگیرێن، ھەروەھا دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرھەمھێنان بکەنەوە.

سوپاس و پێزانینم بۆ ھاوبەشە ئەمریکییەکانمان ھەیە بۆ ڕۆڵ و پاڵپشتییان لەم پرۆسەیەدا.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان