Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: ھەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی ھەرێم دەیکەین

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی لەبارەی دۆخی ناوچەکە ساز کرد و رایگەیاند کە ھەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان دەیکەین.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، مان و مردنمان پێکەوە دەبێت. لەبارەی ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر ھەرێمی کوردستان گوتی کە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسە لە راگرتنی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێک هەڵناگرن و، ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر ھەرێمی کوردستان مووچەخۆری حکوومەتی فیدراڵین،  هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی کوردستان دەیکەین. راشیگەیاند کە سوپاسی هاوپەیمانان دەکەین کە رێگری لە هێرشەکان دەکەن.
ئاماژەیەکی ڕوونیشی دا، کە لەگەڵ هەناردەکردنەوەی نەوتین و پێویست ناکات کەس موزایەدە بە هەناردەی نەوتەوە بکات و، هەرێمی کوردستان رێگری لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق نەکردووە.