Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە حاجی مەشھوود دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە کەسایەتیی ناسراوی دھۆک حەجی مەشھوود مەلا ئەمین کرد بۆ کۆچی دوایی برای.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦-٣-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەسایەتیی ناسراوی دھۆک حەجی مەشھوود مەلا ئەمین کرد بۆ کۆچی دوایی برای.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی پێگەیاند و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.