Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وردەکاری ئەنجامدانی مەراسیمی یادی نەورۆز لە ئاکرێ

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھونەری ئاکرێ دەڵێت، بۆ ئەمساڵ مەراسیمی ئاگری نەورۆز لە ئاکرێی پایتەختی نەورۆز بەتەواوی بەڕێوە دەچێت.

دڵشاد عەلی سادق، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری وھونەری ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ئامادەکاری کراوە بۆ یادی نەورۆزی ئەمساڵ، ھەشت گروپمان ھەن مەشخەڵ ھەڵدەکەن، کە دووھەزار و 726 مەشخەڵ ئامادەکراون، وەکو ژمارەی ساڵەکانی کوردی، دوو ئاڵای گەورەی کوردستان ئامادەکراوە 60 مەتر درێژ و 10مەتر پانی، یەکێک لە سەری گری و ئەوەی دیکەش لە سەرێ تیشێ لە خرگا ھەڵدەدرێن، بەڵام لە سەرێ گری لە گۆڕەپان مەراسیمی فەرمیی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە ناچێت بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت."
دڵشاد عەلی سادق گوتیشی "مەراسیمی ئاگری نەورۆز لە ئاکرێی پایتەختی نەورۆز بەتەواوی ئەنجام دەرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە، تاوەکو ڕۆژی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز بەردەوام دەبین لە ئامادەکاری، بۆیە تەنیا ئاھەنگی جەماوەری ناکرێت بۆ ئەوەی گردبوونەوەی خەڵک دروست نەبێت، بەڵام ئاگری نەورۆز بەتەواوی دەکرێت و ئامادەکاریش کراوە."

بڵند ئیبراھیم