Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تۆم باڕاک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و بە توندی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لە بەغدا شەرمەزار کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز تۆم باڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. ھەردوولا ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدایان شەرمەزار کرد. ھەروەھا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.