ھەولێر-KDP. info- لهساڵڕۆژی لەدایکبوونی باوکی ڕوحی و نەتەوەیی و نیشتیمانی و ڕابەری مەزنی کوردستان " بارزانی نهمر " هەڵمەتێکی فراوانی دارچاندن لە بەرزاییەکانی کەسنەزان بەڕێوەچوو.
ئەمرۆ شهممه 2026.3.14، لەساڵڕۆژی لەدایک بوونی باوکی ڕوحی و نەتەوەیی و نیشتیمانی و ڕابەری مەزنی کوردستان " بارزانی نەمر " و بۆ زیندووبوونەوە و نوێبوونەوەی ژینگەی کوردستان و لە پێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر و سائب هاڕوون، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان و دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و شاڵاو کاوانی، بەرێوەبەری دارەستان و پاوانی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حیزبی و حکوومی، لەڕێورەسمێکدا هەڵمەتێکی فراوانی دار چاندنی لەبەرزاییەکانی کەسنەزان لایەن بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر بەرێوەچوو.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانی ڕێورەسمەکە، تیشکی خستەسەر ئەوەی وەك نەریتێكی ساڵانە لەم بۆنە پیرۆزەدا، لە سنووری پارێزگای هەولێر بە سەدان نەمام چێنراوە و بە درێژایی ئەو چەند ساڵەی دوایش رووبەرێكی فراوان لە ژینگەی شارەکە و دەورووبەری بە دار و درەخت سەوز كراوە و كاریگەریی زۆری هەبووە لە سەر ژینگە و كەشوهەوا.