ھەولێر-KDP. info- بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی رابەری نەتەوەی کورد، بارزانی نەمر، لە سۆران ھەڵمەتێکی چاندنی نەمام دەستی پێکرد.
لە یادی پڕشکۆی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەییمان (بارزانیی نەمر) و ڕۆژی ژینگە و نەمام چاندن لە کوردستان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ھەڵگورد شێخ نەجیب رایگەیاند، ئەمڕۆ بە یاوەریی برای بەڕێزم کاک (بڵند ئیسماعیل) بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران و سەرۆکی شارەوانی سۆران، دەستمان کرد بە هەڵمەتی چاندنی (1400) نەمام لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەمان لە هەردوو (شەقامی 30 مەتری سۆران) و (دووسایدی کۆمەڵگەی دایک) دەستپێکرد.