Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چۆمان؛ لە ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانی نەمردا هەڵمەتێکی نەمامچاندن ئەنجامدرا

چۆمان-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 14ی ئاداری 2026، بە شکۆوە یادی 123 ساڵەی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، ڕێبەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بەرز ڕاگیرا. بەم بۆنەیەوە و وەک وەفایەک بۆ دیدگای ژینگەدۆستیی بارزانی نەمر، هەڵمەتێکی فراوانی نەمامچاندن بەڕێوەچوو.

ئەم هەڵمەتە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی 26ی گوڵان ڕێکخرابوو. تێیدا کارگێڕ و کادیرانی لقی 26، بەرپرس و ستافی لێژنەی ناوچەی باڵەک، بەرپرسانی حکوومی و چین و توێژە جیاوازەکانی ناوچەکە بەشدارییەکی کارایان تێدا کرد و  ژمارەیەکی زۆ
ر نەمامیان لە سنووری قەزاکەدا چاند.

14ی ئادار لە مێژووی گەلی کوردستاندا وەک ڕۆژژمێرێکی زێڕین و وەرچەرخانێکی گرینگ دەبینرێت. لەدایکبوونی بارزانی نەمر وەک رابەری  نەتەوەی کورد، بۆ خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ڕۆژێکی تایبەتە و ساڵانە بە جۆش و خرۆشەوە یادی دەکەنەوە.
چاندنی نەمام لەم یادە پیرۆزەدا، دووپاتکردنەوەی ئەو پەیمانەیە کە؛ هەروەک چۆن بارزانی نەمر چیاکانی کوردستانی کردبووە قەڵایەکی پتەوی بەرگری و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی، ئێمەش ئەمڕۆ بە سەوزایی و ئاوەدانی دەیانبوژێنینەوە.