Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر، لە هەولێر 600 دار چێنران

ھەولێر-KDP. info-  بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر، لە هەولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکوومی،  600 دار چێنران.

  ئەمڕۆ شەممە 14ـ3ـ2026، بەبۆنەی یادی لەدایکبونی ڕابەری نەتەوە مەلا مستەفا بارزانی، بەئامادەبونی بەڕێزان ( د.زانا مەلا خالید ) بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساسان عەونی وەزیزی شارەوانی و ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر و هەڤاڵان، هەڤاڵ عەبدولعەزیز و سۆلاڤ ئەحمەد کارگێڕانی لق و بەرپرسانی لیژنەی ناوچەی پێشەوا و ڕاپەرین و نوسینگەی ڕێکخستنی ئەندازیاران و بەڕێزان کارزان عبدالهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕیوەبەرانی شارەوانییەکان و ژینگەپارێزی، لەشاری هەولێر 600 دار چێنران.