هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ (محەمەد تەها مستەفا) دەربڕی و ڕایگەیاند، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین."
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی:
بۆ ماڵباتی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (محەمەد تەها مستەفا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (محەمەد تەها مستەفا)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٢ی ئاداری ٢٠٢٦