Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فەرھاد ئەتروشی: ئەمڕۆ دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق دەدرێت

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەلەمانی عێراق گوتی "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبیتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت کورد چوار لیژنەی بەرکەوێت."

فەرھاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی  "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبیتەوە و بڕیارە دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق بدرێت، ئێمە وەکو کورد  ڕێککەوتنمان کردووە و گرفتمان نیە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان بدرێت."
فەرھاد ئەتروشی گوتیشی "چاوەرێ دەکرێت چوار لیژنە لە لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان بەر کورد بکەون." بەڵام دیاری نەکرد چوار لیژنەکە کامانەن کە بەر کورد دەکەون.

بڵند ئیبراھیم