دهۆک-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگەوبان بەردەوامە. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک مژدەی ئەوە دەدات کە پڕۆژەی ڕێگەی دهۆک - باعەدرێ، سەرەڕای ئاستەنگەکانی کەشوهەوا، زووتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
ئەندازیار ڕێدوور سلێمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''کارکردن لە ڕێگەی ستراتیژیی دهۆک - باعەدرێ بە بێوچان بەردەوامە. ئەم پڕۆژەیە بە شێوازێکی زۆر سەردەمیانە دروست دەکرێت و چەندین ئهندهرپاس و ئۆڤهرپاسی (ژێرپرد و سەرپرد)ی تێدایە کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئاسانکاریی هاتوچۆ لە ناوچەکەدا دەبێت.
سەبارەت بە کاتی کردنەوەی ڕێگەکە، ئەندازیار ڕێدوور ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیار وابوو بۆ نەورۆز بەشێکی ڕێگەکە بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەواوە کەمێک دواکەوتووە. گوتیشی، ''تیمەکانمان شەو و ڕۆژ دەخەنە سەر یەک بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بەشێکی گرنگی ڕێگەکە بەڕووی هاووڵاتیاندا بکەینەوە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە پڕۆژەکە بە گشتی پێش وادەی یاسایی خۆی تەواو دەکرێت، ئەمەش نیشانەی بایەخی تایبەتی کابینەی نۆیەمە بە کەرتی ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە لە پارێزگای دهۆک.
قائید میرۆ