ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمید مەجید موسا) ناسراو بە (ئەبو داود). پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی حزبی شیوعیی عێراق و خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی بۆ كۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر (حەمید مەجید موسا)
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووی حزبی شیوعیی عێراقی، (حەمید مەجید موسا) ناسراو بە (ئەبو داود).
بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کۆچکردوو و بەڕێزان لە حزبی شیوعیی عێراقی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانن.
کۆچکردوو (ئەبو داود) تێكۆشەر و كەسایەتیەكی ناسراوی سیاسیی عێراقی و دۆستی گەلی کورد و هاوسۆزی دۆزە ڕەواکەمان بوو و، پەیوەندییەکی دێرین و پتەوی لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتیمان هەبوو، بە کۆچی دوایی سیاسەتمەدارێکی سەنگین و هاندەری پێکەوەژیان و برایەتیی گەلانی عێراقمان لە دەستدا.
دووبارە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین هەموو لایەک لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت.
اناللە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان