Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی: سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریی لە پرسەی شەهید وڵات تاهیر پەیامێکی توندی ئاراستەی گرووپە لەیاسا دەرچووەکان و حکوومەتی عێراق کرد و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێیەکی سەپێنراو.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی ڕایگەیاند: چەندین پەیوەندیم لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهانەوە پێگەیشتووە؛ هەمووان پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و هاوڕاین کە دەبێت یارمەتیی یەکتر بدەین بۆ گەڕانەوەی ئاشتی.

باسی لەوەشکرد: خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کوردستان بە پارێزراوی بمێنێتەوە.

 سەرۆکوەزیران گوتی، نامانەوێت بە زۆر بمانخەنە بەرەیەکەوە و ئەم ڕەفتارە دوژمنکارانەی بەرامبەرمان دەکرێت، لە بیری خەڵکی کوردستان ناچێتەوە.

داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین چیتر پاڵپشتی ئەو گروپە چەکدارانە نەکات و پێویستە سنوورێک بۆ ئەم پەلامارانە دابنرێت.

سەبارەت بە کارەبا سەرۆکوەزیران دڵنیایی دایە هاووڵاتیان و گوتی، کەمبوونەوەی کارەبا دەرئەنجامی شەڕە و دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.