Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی شەهید وڵات تاهیر ده‌کات


ھەولێر-KDP. info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید وڵات تاهیر ده‌کات کە ئەمە دەقەکەیەتیی:


پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی شەهید وڵات تاهیر، کارمەندی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکەم و هاوخەمیانم.

شەهید وڵات لە ئەنجامی هێرش و پەلامارێکی تیرۆریستیی ناڕەوا و ستەمکارانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات، شەهید بوو.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی شەهید بە به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی بە بنەماڵە و کەسوکاریان ببەخشێت. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/8