Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی کوەیت گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەکە دەکەن

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسروور بارزانی و شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلئەحمەد ئەلسەباح، سەرۆکوەزیرانی کوەیت، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و دوایین پەرەسەندنەکان.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٧-٣-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی کوەیت شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلسەباح، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی کوەیت و عێراق و ھەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان کرد و ھەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی ھێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.

ھەروەھا جەختیان لە پێویستیی بەھێزکردنی ھاوکاری و ھاوئاھەنگیی دوولایەنە بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.