بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٣/٧، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام دەدات و تێیدا تەنیا یەک پرس کە پەیوەستە بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێ دەکات.
فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ''بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان کۆببێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش تەنیا یەک خاڵ لەخۆ دەگرێت، ئەویش گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەکە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆی هەستیاریی پێشهاتەکان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە تەواوی تەرخان کراوە بۆ شیکردنەوە و تاوتوێکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن، تاوەکو پەرلەمان هەڵوێست و هەنگاوە پێویستەکان بخاتە ڕوو.
بڵند ئیبراهیم