هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند، بە بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خەرجکردنی مینحەی مانگانەی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش بۆ ئەمساڵیش نوێ کراوەتەوە و تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەزار و ٥٠٠ مامۆستای ئاینی خۆبەخش هەن کە دانەمەزراون. وەک هاوکارییەک لەپای ئەو خزمەتەی پێشکەشی دەکەن، مانگانە بڕی ٢٥٠ هەزار دینار بۆ هەر یەکێکیان خەرج دەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەش دا کە وەزارەتی ئەوقاف بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی ئاینی. گوتیشی، ''مامۆستای دیکەی خۆبەخش هەن کە دەستبەکار بوون، ئەگەر ئەو ئابڵۆقە داراییەی بەغدا لەسەر هەرێم نەمێنێت، ئەوانیش لەم مینحە مانگانەیە سوودمەند دەبن.
قائید میرۆ