Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگاری ھەولێرەوە

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەو لە ڕاگەیاندراوەکە دەڵێ، چەند ڕۆژێکە شاری هەولێر ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پەلاماری تیرۆریستیی گرووپە یاساشکێنەکان بووەتەوە. دوایین کردەوەی تێکدەرانەی ئەمشەو کە ناوچەیەکی سڤیلنشینی لە نزیک "سکای تاوەر" کردە ئامانج، جارێکی تر پەردەی لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی تیرۆرستان لادا.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پارێزگاری ھەولێر.

زۆر بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێکە ھەولێر لە لایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکان کراوەتە ئامانجی تیرۆرستان، لە کاتێکدا ھەولێر بەشێک نەبووە لە ململانێەکان و ھەرێمی کوردستان لە سەنگەری ئاشتی و لە ھەوڵی ئاشتیخوازانە دابووە لە تەواوی ناوچەکە، کەچی گروپە یاسا شکێنەکان لە پەلاماری تیرۆرستی خۆیان بەردەوامن و ئەوەی ئەمشەویش ڕوویدا لە نزیک سکای تاوەر، کە شوێنی نیشتەجێبوونی ھاووڵاتیانی سڤیلە، ڕووی ڕاستەقینەی تیرۆرستانی نیشاندا، بۆیە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە حکوومەتی عێراقی لەو پرسە ھەستیارە بەرپرسیارەو پێویستە لە زوترین کات ھەڵوێستی کردارەکی وەربگرێ.

ھاوکات بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە چەپەڵ و تیرۆرستیانە دەکەین کە ھاووڵاتیانی سڤیل بکرێنە ئامانج، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە بەرزترین ئاستی بەرپرسیاریەتی پارێزگاری لە خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات و ڕووبەڕووی خراپەکارن و تیرۆرستان دەوستێتەوە.

 

ئومێد خۆشناو

پارێزگاری ھەولێر