ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت و شای بەحرەین دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن و جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوولادا کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٣ی ئاداری ٢٠٢٦، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای بەحرەین حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت شانشینی بەحرەین و عێراق و ھەرێمی کوردستان و دوایین پێشھاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانیان تاوتوێ کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی ھێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.
ھەروەھا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھاوئاھەنگی لەنێوان ھەردوولادا کردەوە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.