Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەعید خەلیل خۆشەڤی

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەعید خەلیل خۆشەڤی پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین (سەعید خەلیل خۆشەڤی)ـمان پێ گەییشت كە كوڕی قەهرەمانی ناودار و سیمبوڵی خەبات و بەرخودانی دەڤەری بارزان، خەلیل خۆشەڤی بوو.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شۆڕشگێڕ و شەهیدپەروەر و شوێنكەوتووی ڕێباز و عەقیدەی بارزان، خۆشەڤی سێلکی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
5ی ئاداری 2026