Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بەشێک نین لە پیلانی پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان دژی ئێران

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05ـی ئاداری 2026، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە گوایە هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە پلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنەوەی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناو خاکی ئێران و رایگەیاند، ئەو جۆرە راپۆرتانە "بە مەبەست" بڵاودەکرێنەوە.

دەقی راگەیەنراوەکەی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

ئەو راپۆرتانەی باسی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان دەکەن گوایە ئێمە بەشێکین لە پیلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناو خاکی ئێران، بەتەواوی ناڕاستن و ڕەتیان دەکەینەوە و بە مەبەست بڵاودەکرێنەوە.

لە هەمان کاتدا، حکوومەتی هەرێم و پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێک نین لە هیچ هەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

بە پێچەوانەوە، ئێمە داوای ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەین. هێرشە ترسنۆکانەکانی سەر هەرێمی کوردستان بە تەواوی شەرمەزار دەکەین و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان ڕابگرن و خاک و خەڵکەکەمان و ناوچەکە بپارێزن.

 

پێشەوا هەورامانی

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان