ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھاوئاھەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نەھیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی ئیمارات و عێراق و ھەرێمی کوردستان و دوایین شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژە تاوتوێ کرا و ھەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە ھێرش و پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.
ھەروەھا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھاوئاھەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و ھێورکردنەوەی گرژی و دوورخستنەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکان کردەوە.