ھەولێر-KDP. info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کرد.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.