ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٧٥٠ پڕۆژە بە گوژمەی ترلیۆنێک و ٢٧ملیار دینار جێبەجێکراون، ٤٥٨ پڕۆژەش بە بودجەی زیاتر لە ٤ترلیۆن دینار لە جێبەجێکردن دان."
د.ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ئەو پڕۆژانەی لەسەر بودجەی وەبەرھێنان، ئاسایی و داھاتی وێستگەکان لە بواری جێبەجێکردن دان ٤٥٨ پڕۆژەن بە بودجەی ٤ترلیۆن و ٢١٠ملیار دینار، لەسەر بودجەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ٢٢٧ پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن، لە ھەولێر ٥٠ پڕۆژە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٢ پڕۆژە، لە سلێمانی ٧٣ پڕۆژە، لە ھەڵەبجە ١٦ پڕۆژە، لە گەرمیان ١٨ پڕۆژە، لە ڕاپەڕین ١٩ پڕۆژە، لە دھۆک ٢٤ پڕۆژە، لە زاخۆ ٤ پڕۆژە، لە ھەولێر دوو تونێل و لە دھۆکیش ١٦ تونێل."
د.ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی "لەسەر بودجەی ئاسایی ١٤٦ پڕۆژەمان ھەیە، لە ھەولێر ٢٩ پڕۆژە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٣ پڕۆژە، لە سلێمانی ٧٢ پڕۆژە، لە گەرمیان ٥ پڕۆژە، لە ڕاپەڕین ٣ پڕۆژە، لە ھەڵەبجە ٧ پڕۆژە و لە دھۆک ٢٧پڕۆژە."
دەشڵێت "لەسەر بودجەی ٣٠%ی داھاتی وێستگەکانی کێش، ٨٥ پڕۆژەمان ھەیە، لە ھەولێر ١٩ پڕۆژە، لە سلێمانی ٢٩ پڕۆژە، لە ڕاپەڕین ١پڕۆژە، لە گەرمیان ٣ پڕۆژە، لە دھۆک ٣٢ پڕۆژە، لە زاخۆ ١پڕۆژە، کۆی بودجەی گشتی ھەرسێ جۆری پڕۆژە ٤ترلیۆن و ٢١٠ملیار دینارە."
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٧٥٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان بە بودجەی ترلیۆنێک و ٢٧ملیار دینار جێبەجێ کراون."
بڵند ئیبراھیم .